یانه‌ی ریال مه‌درید له یه‌که‌م یاری بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی شامروک رۆفه‌رز سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر ، که یاریزانی فه‌ره‌نسی که‌ریم بێنزیما له خوله‌کی 87 تۆماریکرد.
له‌یه‌که‌م یاریدا به سه‌رکردایاتی مانوێل پلیگرینی ئه‌م یاریزانانه یاریان ده‌کرد: له هێڵی هێرشدا هیگواین و راوول گۆنزالس له گێمی یه‌که‌م وه که‌ریم بێنزیما و ئه‌لفارۆ نیگریدۆ له گێمی دووه‌م، وه کریستان رۆنالدۆ و گۆتی له ناوه‌راستی یاریگادا یاریان ده‌کرد له گێمی یه‌که‌مدا وه هه‌ریه‌که له شنایده‌ر و ڤان دێر ڤارت له گێمی دووه‌م له جێی رۆنالدۆ و گوتی یاریان ده‌کرد، وه لاس و گاگۆ له پێش پیپی و متزلده‌ر وتۆرێسو مارسێلۆ یاریان ده‌کرد، وه هه‌ریه‌که له بارێخۆ و تیبار و درێنتی و هاینزه و گارای و سلڤادۆ له گێمی دووه‌م یاریان کرد وه دۆدێک له هه‌موو یاریه‌که‌دا به‌ژداری کرد.
No comments:
Post a Comment