
یاریزانی هۆله‌ندی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئارێن ڕۆبن دووپاتی كرده‌وه كه‌وا یانه‌ی مه‌درید جێناهێڵێت له‌م هاوینه‌دا هه‌رچه‌نده هه‌واڵی زۆر بڵاو كرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی زۆر ڕوویان كرده یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانی،،،ڕۆبن له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سكای سپۆرت ووتی،،،”من دڵخۆشم له مه‌درید وه ده‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه وه پێناچێت من له ئینگلته‌را بم بۆ وه‌رزی داهاتوو”،،،یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی تاكه یانه بوو كه‌وا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆندێكی پێشكه‌ش به‌م یاریزانه كردبوو وه وا دیاره یاریزان ڕۆبن گرنگی به ده‌رچوونی نه‌داوه بۆ یانه‌یه‌ك كه‌وا ئاسته‌كه‌ی كه‌متر بێت له ئاستی یانه گه‌وره‌كان،،،جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ڕیال مه‌درید خۆرخی ڤالدانۆ پێشتر به ڕۆبن ڕاگه‌یاند كه‌وا بیر له بۆنده پێشكه‌ش كراوه‌كان بكات به‌ڵام وا دیاره ڕۆبن له ڕیال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه. سه‌رچاوه: http://www.yariga.net/
No comments:
Post a Comment