
هه‌ریه‌که له سه‌رۆکی یانه‌یی به‌رشه‌لۆنه (لاپۆرتا) وبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی به‌رشه‌لۆنه (بێگریسته‌ین) له شاری میلانن بۆ گفت‌و گۆ کردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان بۆ گواسته‌وه‌ی ئیبراهیمۆفیچ بۆ یانه‌ی بلوگرانا، هه‌رچه‌نده یاریزان ئیبراهیمۆفیچ هێشتا بڕیاری کۆتای نه‌داوه بۆ جێهێشتنی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنا دوایی شکست هێنانی گفت‌و گۆکانیان له‌گه‌ڵ هێڕش به‌ری یانه‌ی فاله‌نسیا دافید فیلا له ئێستادا بیریان له‌گرێبه‌ست کردۆته‌وه له گه‌ڵ یاریزانی هه‌لبژارده‌ی سوید زه‌ڵه‌تان ئیبراهیمۆفیچ، وه به‌پێی هه‌واڵێکی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی که‌وایانه‌ی به‌رشه‌لۆنا ده‌یه‌وێت سامیۆل ئیتۆ وه‌ك ئامڕازیکی ئاڵ‌و گۆڕ به‌کار بهێنێت بۆ کڕینی ئیبراهیمۆفیچ، شایه‌نی باسه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنا توانی یاریزانی هێلێ به‌رگری ماکسوێڵ له‌یانه‌ی ئه‌نته‌ره‌وه به‌رێته ریزه‌کانی به‌و هۆیه‌شه‌وه پێده‌چێت یانه‌ی ئه‌نته‌رو به‌رشه په‌یوه‌ندی نیوانیان به‌هێزتر بکه‌ن وه بتوانن بگه‌نه ئه‌نجامێکی باش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیبراهیمۆفیچ، یانه‌ی به‌رشه له‌ئیستادا پێویستیه‌کی زۆری به هێرشبه‌رێکی چاک هه‌یه بۆ خۆ ئاماده‌کردن له‌به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید بۆ خولی ناو خۆ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌کان. سه‌رچاوه: www.yariga.net
No comments:
Post a Comment