Monday 20 July 2009

گوادیۆلا: گه‌ر ئیتۆ نه‌چێت بۆ ئه‌نته‌ر ئه‌وا ناتوانین ئێبرا بهێنینه‌ ریزه‌کانمانه‌وه‌


راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا ” پێپ گواردیۆلا”لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە هێرشبەری كامیرۆنی یانەكەی ” ساموئێل ئیتۆ” ووتی : وا باشترە ئیتو بچێتە یانەی بچێتە یانەی ئینتەرمیلان بەلام ئەگەر بێتو لە نیوكامپیش بمێنتەوە هیچ گرفتێكی نابێت. وا چاوەروان دەكرێت بەم زووانە یانەی كەتەلۆنی هێرشبەری یانەكەی لەگەل نرخی 45 ملیۆن یورۆ پێش كەش بە یانەی ئینتەر بكات لە بری ئەودوو گواستنەوەیە تواناكانی هێرشبەری سویدی یانەی ئیتالی ” زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ” بەدەستبێنێت.لەلایەكی ترەوە رۆژنامەكانی هەردوو وولات ئاشكرایان كردووە كە هەردوو یانە گەیشتوونە رێكەوتن تەنها رازیبوونی ئەو دوو یاریزانە ماوە بۆ سەرگرتنی ئەم گرێبەستە.راهێنەری یانەی كەتەلۆنی هەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا ووتی :وا باشترە هێرشبەری كامیرۆنی بچێت بۆ یانەی ئینتەر چونكە بەرپرسانی ئەو یانەیەش برە پارەیەكی باشیان بۆ ئەو دابین كردووە هەروەها ناوبراو ووتی : ئەگەر بێتو ئیتۆ نەچێت بۆ یانەی ئیتالی ئەوا ئێمەش ناتوانین ئیبرا بگوازینەوە یانەكەمان.

No comments:

Post a Comment