
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی شه‌وی دووشه‌ممه یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشكه‌ش به هانده‌رانی یانه‌كه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، كه بڕی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید (93) ملیۆن یۆرۆ "131.45 ملیۆن دۆلار"ه. به ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی یه‌كجار زۆر له نێو یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی یاریزانی پۆرتۆگالی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ)ی پێشكه‌ش به هانده‌رانی یانه‌كه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد. له وته‌یه‌كی كۆرتدا، سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به خێرهاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد و سوپاسی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هانده‌رانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و هانده‌ره پورتوگالییانه‌ی كرد، كه له نێو یاریگادا ئاماده‌بوون. هانده‌رانیش به چه‌پڵه‌لێدان پێشوازییان له كریستیانۆ كرد و دواتر به‌هۆی ئه‌و هاندانه زۆره‌ی هانده‌رانه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به شه‌رمه‌وه قسه‌ی كرد و وتی: زۆر دڵخۆشم كه لێره‌م و هه‌رگیز شتی وام نه‌بینیوه و ئه‌مه‌ش خه‌ونی من بوو به منداڵی كه رۆژێك له رۆژان له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاری بكه‌م، پێشبینی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هانده‌رانیشم نه‌ده‌كرد. هه‌روه‌ها وتی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆم بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناو بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌خه‌مه گه‌ڕ". له كۆتاییشدا وتی: "یه‌ك، دوو، سێ، هه‌ربژی ریاڵ مه‌درید". پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید درێسی ژماره (9)ی پێبه‌خشرا. به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانیش نزیكه‌ی (90) هه‌زار هانده‌ران پێشوازییان له یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ یاریزانی ناوبراو و شكاندنی ژماره‌ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی مارادونایه، كه له كاتی چوونی بۆ یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی نزیكه‌ی (75) هه‌زار هانده‌ر پێشوازییان لێكردبوو. سه‌رچاوه: www.zankokurd.org
No comments:
Post a Comment