
PNA- یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌ستبه‌رداری یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ( كلاس هۆنتلار ) ده‌بێت . رۆژنامه‌ی ( ماركا ) ی ئیسپانی كه زور نزیكه له یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌و برٍِه پاره‌ی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش به یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا ( كلاس هۆنتلار ) ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری یاریزانی ناوبراو بێت بۆ ریزی شتوتگارت ، برِی بۆنده‌كه‌ش 20 ملیۆن یۆرۆیه، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه له یانه‌ی ( ئه‌یسی میلان و مانچسته‌ریۆنایتد و رۆما ) داوای ئه‌م یاریزانه ده‌كرد به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانی ئه‌م یاریزانه بباته ریزی یانه‌كه‌ی . جێی ئاماژه‌یه، یاریزان ( كلاس هۆنتلار ) له وه‌رزی رابردوودا له زوربه‌ی یاریه‌كانی یاریزانێكی یه‌ده‌گ بوو، بۆیه پێده‌چێت رووبكاته یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی . سه‌رچاوه:www.zankokurd.org
No comments:
Post a Comment