
دوێنێ چوارشه‌ممه یانه‌ی ئستودیانتیسی ئه‌رجه‌نتینی نازناوی خولی لیبه‌رتادۆسی ئه‌مریکای لاتینی به‌ده‌ست هێنا، دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی کرۆزیرۆی به‌ڕازیلی به ئه‌نجامی 2:1 گۆڵ.له خوله‌کی 52 یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه کرۆزیرۆ هینریکێ له لیدانێکی راسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد .به‌ڵام دوای 5 خوله‌ک غاستۆن فێرناندێز گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌ی ئستوندیانتیس تۆمارکرد. وه له خوله‌کی 73 هێرسبه‌ر ماورؤ بۆسلی گۆڵی کۆتای و بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکرد. وه ئه‌م دوو یانه‌یه له یاری رابردوودا له یاریگای لابلاتا له ئستودیاتیس به بێ گۆڵ به‌رامبه‌ربوون ، وه یانه‌ی ئستودیانتیس 3 نازناوی تری لیبه‌رتادۆسی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵه‌کانی .1968،1969،1970

No comments:
Post a Comment