
زۆربه‌ی له كه‌سان یاریزان ڕیبێریان وه‌ك خاینێك له قه‌ڵه‌مدا وه هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه‌وا ئه‌وه‌ی ڕیبێری ئه‌نجامی ده‌دات پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتی وه‌رزشییه،،،به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بایێرن میونخ به‌ڕێز ئۆلی هۆنێس له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانی ڕوونی كرده‌وه كه‌وا ئه‌و بۆندانه‌ی كه پێشكه‌ش به یاریزان فرانك ڕیبێری كراون مووچه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته 10 ملیۆن یۆرۆ وه ئێستا ئه‌و له یانه‌كه‌ی سێ چاره‌كی ئه‌م پاره‌یه وه‌رده‌گرێـت وه به‌مه‌ش هه‌ر یاریزانێكی تر بێت به دوای یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كه‌وێت وه فشار ده‌خاته سه‌ر یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و بۆنده خه‌یاڵییانه،،،”ئه‌وه‌ی ڕیبێری ئه‌نجامی ده‌دات شتێكی زۆر ئاساییه وه من باش له كرده‌وه‌كانی ده‌گه‌م”،،،جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌وا یاریزان ڕیبێری زۆر جار وه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ووتویه‌تی كه‌وا ده‌یه‌وێت یاری بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید بكات وه تووش بوونی به پێكان له مه‌شقه‌كانی یانه وای كرد كه‌وا هه‌ندێك بڵێن كه‌وا ئه‌مه هه‌موو ته‌مسیله!. سه‌رچاوه: www.yariga.net
No comments:
Post a Comment