
یانه‌ی بایێرن میونخی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه‌وا یاریزانی به‌ڕازیلی لۆسیۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چووه ڕیزی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی ئیتاڵی،،،ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی ڤان گال بڕیاری ده‌ست به‌رداری بوونیدا وه ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌وا یاریزان لۆسیۆ بڕیاری چوونه ناوه‌وه‌ی قه‌ڵای جۆسێپی میاتزاـی دا وه بۆنده‌كانی یانه‌ی مانشسته‌ر ستی ئینگلیزی ڕه‌ت كرده‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌وا یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان یانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تره له مانشسته‌ر ستی،،،بۆندی یاریزان لۆسیۆ له یۆنیۆـی 2010 كۆتایی پێده‌هات ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌وا كارگێری یانه بیر له فرۆشتنی كرده‌وه وه به بڕی هه‌شت ملیۆن یۆرۆ به‌ڵام هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتوون كه‌وا بۆنده‌كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی بێت وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ـه،،،جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا یاریزان لوسیۆ له ساڵی 2004 له یانه‌ی بایێرن لیڤێركوزن چووه ڕیزی یانه‌ی بافاری وه 144 یاری ئه‌نجام دا.
No comments:
Post a Comment