
هه‌رچه‌نده یانه‌ی میلانی ئیتاڵی بڕی 68 ملیۆن یۆرۆـی ده‌ست كه‌وت له فرۆشتنی یاریزان ڕیكاردۆ كاكا بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه‌چی تا ئێستا ئه‌و پارانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كارانه ئیش پێ نه‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر بكات،،،چاودێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا یانه‌ی میلان له ماوه‌ی داهاتووـدا بۆندی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌هێز كردنی پێكهاته‌ی لیۆناردۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئه‌نته‌ر میلان و یۆڤانتۆس یاریزانی زۆر ئاست به‌رزیان برده ڕیزی یانه‌كه‌ی خۆیان،،،كه‌نـاڵی فه‌رمی یانه‌ی میلان دووپاتی كرده‌وه كه‌وا یانه‌ی میلان به دوای یاریزانی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پاتریس ئیڤراـوه‌یه وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تووشی شكست هات ئه‌وا به‌ره‌و یاریزانی به‌ڕازیلی و یانه‌ی كۆرێنتیانسی به‌ڕازیلی ئاندریا سانتۆس ده‌چێت،،،ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن پێشتر ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا ده‌رگای كڕین و فرۆشتن ـی داخست له‌م وه‌رزه وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێـت كه‌وا ده‌رچوونی یاریزان ئیڤرا له قه‌ڵای ئۆڵدترافۆرد شتێكی گرانه. سه‌رچاوه : www.yariga.net

No comments:
Post a Comment