
فرانك ریبیری فه‌ره‌نسی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی بایرمیونخی ئه‌ڵمانی یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌كه‌ی جێهێشت.رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ فرانك ریبیری فه‌ره‌نسی و ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌ی بایرمیونخی وولاته‌كه‌یان، به‌هۆی دوچاربوون به‌پێكانه‌وه یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌كه‌ی جێهێشت.ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه ریبیری له‌ساتی ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان له‌گه‌ڵ یاریزانانی هاوڕێی له‌ئه‌ژنۆی ڕاستیدا دوچاری پێكان هاتووه‌و به‌ناچاری یاریگای جێهێشتووه.هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بلاوكردۆته‌وه كه‌ئه‌گه‌رچی پێكانه‌كه‌ی ریبیری زۆر سه‌خت نه‌بووه، به‌لام ڕه‌نگه وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر ڕێگریه‌كانی یانه‌كه‌ی له‌چوونی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدابێت و وه‌ك نازنكردنێك به‌سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌كه‌یدا تاڕێی بده‌ن به‌ره‌و ئه‌و یانه ئیسپانیه به‌ڕێبكه‌وێت یاریگای جێهێشتووه. سه‌رچاوه: azmarsport.com
No comments:
Post a Comment