
گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یه له‌پێناوی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی خۆی بكوژێت.له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "Olé" گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌خوازیاره له‌لایه‌ن دیگۆ مارادۆنای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌یه‌وه بانگێشت بكرێت و درێسی شین و سپی بپۆشێت.ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌نیگه‌رانه له‌وه‌ی تائێستا له‌لایه‌ن مارادۆناوه بانگێشت نه‌كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی نیشانداوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.ووتیشی "ده‌بێت بۆ مارادۆناو هه‌مووان بسه‌لمێنم، كه یاریزانێك هه‌یه ئاماده‌یه بۆ درێسی ئه‌رجه‌نتین خۆی بكوژێت و به‌ئاستێكی زۆر به‌رزه‌وه ده‌ربكه‌وێت . سه‌رچاوه: www.azmarspot.com.
No comments:
Post a Comment