
راپۆه‌رت هه‌واله‌كان له وولاتی ئیتالیا باس له‌وە ده‌كه‌ن كە به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی وولاته‌كه‌یان لە دوای ئەوه‌ی كه نیانتوانی لە گواستنه‌وەی یاریزانی هێلی به‌رگری یانه‌ی چێلسی ” ریكاردۆ كارڤالیۆ ” سەركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن بۆ هێنانی “لوسیو”ـی بەرازیلی ده‌ست به‌كار بوونه.ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خودی یاریزانی به‌رازیلی لە چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگیاندووە كە ده‌یه‌وێت ڕیزی یانه‌كه‌ی به جێ بێلت و له‌دوای ئه‌و لێدوانه‌یدا به‌رپرسی وەرزشی یانه‌ی باڤاری “ئۆلی هۆینس” رایگه‌یاند “لوسیۆ”ـی به‌رازیلی دەتوانێت بە گرێبه‌ستێكی چاك ریزی یانه‌كه‌مان به جێبێلیت، لەلایه‌كی ترەوە به پێچه‌وانه‌ی هه‌واله‌كان كه له وولاتی ئیتالیاوە باسی لێدەكرێت به‌رێوەبه‌ری كارەكانی یاریزانی به‌رازیلی رایگه‌یاند ك به‌پرسانی یانه‌ی ئینته‌ر تا ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكیان پێش كه‌ش بە ئێمه نكردووە.هه‌روەها به‌رێوەبه‌ری كارەكانی یاریزانی هێلی به‌رگری هه‌لبژاردەی به‌رازیل ووتی : باوەرناكه‌م به‌رپرسانی یانه‌ی ئیتالی داوای ئەم یاریزانه بكه‌ن چونكه له ئێستادا لەگەل یانه‌یه‌كی وولاتی ئینگلته‌را لە گفتوگۆداینه. سه‌رچاوه: www.yariga.net
ه
No comments:
Post a Comment