Wednesday, 15 July 2009

پێ پێ : پرێز بۆ ئێمە وەك ئانتی ڤایرۆسێك بوو.


لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەل رۆژنامەی وەرزشی ئاسیئیسپانی یاریزانی بەرگریكارییانەی ریال مەدریدی ئیسپانی “پێ پێ “ـی پورتوگالی ووتی:سەرۆكی ئێستای یانەی شاهانە “فلۆرینتینۆ پرێز” بۆ ئێمە وەكو ئانتی ڤایرۆسێك بوو چونكە تا ئێستا توانیویەتی بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو ریزی یانەی شاهانە رێك بخاتەوە . هەر لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا بەرگریكاری پورتوگالی ووتی: پرێز بۆ گواستنەوەی4 یاریزان 180 ملیۆن یۆروی خەرج كردووە كە ئەمە بۆ هەموو جیهان جێگای سەرسوورمان بوو بەلام پێویستە یانەی ریال مەدرید هەمیشە لە پێشەوەی یانەكانی جیهان بێت.جێ وەبیر هێنانەوەیە كە یاریزانی ناوبراو بەهۆی رەوشتێكی دوور لە گیانی وەرزشی لە وەرزی رابردوو لە یەكێك لەیارییەكان لە خولی لالیگا 4 یاری وەرزی داهاتوو ناتوانێت بەشداری لە گەل یانەكەیدا بكات لە خولی یانەكانی ئیسپانیا لالیگا. سه‌رچاوه‌: www.yariga.net

No comments:

Post a Comment