
سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌ڕێز خوان لاپۆرتا له‌ووته‌یه‌کیدا ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی به‌رشه‌لۆنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێرشبه‌ری قه‌ناسی ئیسپانی و یانه‌ی ڤالێسنیا داڤید ڤیا ووتی” ءێمه هه‌وڵ و کۆششی زۆرمان دا تا ڤیا بهێنینه یانه‌که‌مان له‌ماوه‌ی کورتی ڕابردوودا وه پاره‌یه‌کی باشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خسته به‌رده‌م ڤالێسنیا وه ڤالێنسیا ئه‌و گرنگیدانه‌ی ئێمه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه قۆسته‌وه‌و به‌رده‌وام داوای زیاترکردنی بڕی پاره‌که‌ی ده‌کرد وه بۆجه‌ند جارێک ئه‌مه‌یان دووباره کرده‌وه بۆیه ئیمه‌ش جارێ گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا وه‌ستاندوه، وه لاپۆستا له‌درێژه‌ی ووته‌که‌یدا ڕایگه‌یاند که یانه‌که‌ی له‌سه‌ر هاتنی ڤیا په‌کی ناکه‌وێت و جیهان به‌وه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌و هێرشبه‌ری باشی دیکه‌ش هه‌ن وه‌ک فۆڕلانی ئۆرۆگوای و چه‌ندانی دیکه پاش ئه‌وه‌ش لاپۆرتا داوای له‌جه‌ماوه‌ری یانه‌که‌ی کرد که‌وا سه‌بر بگرن چونکه له‌ماوه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ستی نوێ پێشکه‌ش ده‌که‌ن به جه‌ماوه‌رو یانه‌که‌یان. سه‌رچاوه: http://www.yariga.net/
No comments:
Post a Comment