
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی ''ئه‌ی.سی''وەرزشی وولاتی ئیسپانیا هێرشبه‌ری هه‌لبژاردەی ئوروگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمادریدی ئیسپانیا “دیگۆ فۆرلان”ـی گۆلكاری وەرزی رابردوو رایگه‌یاند : یانه‌ی به‌رشلۆنه گه‌ورەترین یانه‌ی جیهانه و ناكرێت گرێبه‌ستی ئه‌و یانه‌یه رەت بكرێته‌وە.هێرشبه‌ری ناوبراو له درێژەی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی : تا ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیم پێنه‌گه‌یشتووە و هیوادارم هاندەرانی ئەو یانه‌یه وا بیر نه‌كه‌نه‌وە كه له‌به‌رخاتری پارە كات به فیرۆ ئه‌دەم.گۆلكاری وەرزی رابردووی لالیگا ووتی: یانه‌ی مه‌درید پێویستی به من نه‌ماوە چونكه ئه‌وان بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانی به توانایان په‌لكێشی ریزەكانیانكردووە هه‌ربۆیه پێویسته بیر له یانه‌یه‌كی تربكه‌مه‌وە.له‌لایه‌ن خۆیانه‌وە به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆن چاوەرێ بریاری كۆتایی به‌رپرسانی یانه‌ی ڤالنسیان سه‌بارەت بە یاریزان “دێڤید ڤیا”ئەگه‌ر بێت‌و له هێنانی ئەو یاریزانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ئه‌وا بیر له هێرشبه‌رێكی تردەكه‌نه‌وە. سه‌رچاوه: www.yariga.net
No comments:
Post a Comment