خوان ڕیكێلمی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی هه‌مان وولات هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی وولاته‌كه‌ی پوچه‌ڵده‌كاته‌وه.ڕۆژنامه‌كانی ئه‌رجه‌نتین ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه "گروندۆنا"ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی وولاته‌كه‌یان له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی "خوان ڕۆمان ڕیكێلمی" بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی به‌رده‌وامیدایه هه‌وڵه‌كانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جارێكی تر داوای له یاریزانی ناوبراو كرد بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی تانگۆ.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بلاوكرده‌وه كه ریكێلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواكه‌ی گروندۆنای ڕه‌تكردۆته‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه‌هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ریزه‌كانی تانگۆ بێ سود ده‌بێت.هه‌مان كات ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه ڕیكێلمی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێكهاته‌ی مارادۆنا ئه‌گه‌رێكی دووره‌و نایه‌وێت هیچ كه‌سێكیش له‌و باره‌وه بیدوێنێت.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment