ئیداره‌ی یانه‌ی بایرمیونخ هه‌ڕه‌شه له‌ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه نایاساییانه‌ی كه‌بۆ په‌لكێشكردنی ڕیبیری ئه‌یدات.له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"ی وولاته‌كه‌ی "كارل هاینز ڕۆمه‌نیگه" جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بایرمیونخی ئه‌ڵمانی هۆشداری دایه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی و داوای ئه‌وه‌ی لێ‌كردن هه‌وڵه نایاساییه‌كانیان بۆ په‌لكێشكردنی "فرانك ڕیبیری" فه‌ره‌نسی ڕابگرن.ناوبراو له‌میانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێتوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وامبێت له‌و هه‌ولانه‌ی به‌ناچاری په‌نا ده‌بنه به‌ر دادگای وه‌رزشی فیفا‌و له‌وێ سكالا له‌دژیان تۆمار ده‌كه‌ن.ووتیشی "ڕیاڵ مه‌درید به‌ندو ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی سنور به‌زێن كردووه‌و ده‌یه‌وێت به‌ڕێگه‌ی نایاسایی و بێ پێشكه‌شكردنی بۆند بۆ ئیداره‌ی بایرمیونخ ڕیبیری په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment