. له به‌ریتانیا یارییه‌كی گه‌رم و گوڕی جه‌ماوه‌ی له نێوان دوو یانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، له نزیكی گۆڕه‌پانی یاریگاكه‌شه‌وه پیره‌ژنێك قه‌فه‌سێكی گه‌وره‌ی پێ‌بوو كه تووتیه‌كی تێدابوو، دانیشتبوو. به‌ڵام تووتیه‌كه یارییه‌كه‌ی تێكدا و كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه، چونكه زۆر له نزیك گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌بوو و هه‌ركاتێك ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی لێده‌دا، توتیه‌كه‌ش دوای 10 خوله‌ك لاسایی ده‌كرده و فیكه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌كه‌ی لێده‌دا، ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند جارێك دووباره بۆوه و یارییه‌كه چه‌ند جار راگیرا، تا دواجار ناوبژیوان بڕیاریدا توتیه‌كه بكرێته ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه.جێی ئاماژه‌یه له‌كاتی هاتنه ژووره‌وه‌یدا زۆر هه‌وڵدرابوو له‌گه‌ڵ پیره‌ژنه‌كه‌دا، ئه‌و قه‌فه‌سه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌باته ناو یاریگاكه، به‌ڵام پیره‌ژن ئه‌و قسانه‌ی نه‌چوو به‌گوێدا و پۆلیسه‌كانی ناچار كرد رێگه به‌خۆیی و توتیه‌كه‌ی بده‌ن بچێته ژووره‌وه. سه‌رچاوه: www.zankokurd.org
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment